كۆڕێك لەبارەی كەلەپووری گۆرانی و موزیكی هاوچەرخەوە

11:10 - 2024-10-02
هەمەرەنگ
135 جار خوێندراوەتەوە

ئەكادیمیای كوردی، كۆڕێك بۆ هونەرمەندی موزیكژەن و ئەكادیمی د. ئامانج غازی رێكدەخات لەبارەی كەلەپووری گۆرانی و موزیكی هاوچەرخەوە.
لە كۆڕەكەدا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی ئەكادیمیای كوردی بەڕێوەدەچێت، جگە لە بابەتەكەی، نووسەر دوا كتێبی خۆی بەناوی (خستنەكاری كەلەپووری گۆرانی لە موزیكی هاوچەرخی كوردیدا) دەكاتە دیاری بۆ ئامادەبووان.
بەرزی عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان