چاوان خالید: لە راگەیاندن بە ئاواتم گەیشتم

12:14 - 2024-10-06
دیدار
6 جار خوێندراوەتەوە

چاوان خالید ئەحمەد ساڵی 1995 لەدایكبووە و دبلۆمی لە بواری سیانەی كۆمپیوتەر ئایتی هەیە، لە ساڵی 2013ەوە لە بواری راگەیاندندا كار دەكات.
چاوان خالید بە دوالاپەڕەی وت: سەرەتای دەستبەكاربوونم لە بەشی هونەری بوو لە تەلەفزیۆن، دواتر بووم بە وەرگێڕ و هەواڵسازی و پاشان گرافیك و دواتر مۆنتێر و ئێستاش گرافیك دیزاینیشم، هەر لە منداڵییەوە حەزم لە راگەیاندن بوو، كاتێكیش چوومە بەشی ئایتی باوەڕم نەدەكرد كە رۆژێك لە رۆژان لە راگەیاندندا كار بكەم و بەمشێوەیە ئاواتم هاتەدی، دەتوانم بڵێم لە هەموو بەشەكانی راگەیاندن شارەزام بە تایبەتی لە بواری وەرگێڕان و هەواڵسازیدا.  
وتیشی: بۆ هەر تاكێكی كۆمەڵگە پێویستە هەمیشە هیوای هەبێت و هەوڵبدات، چونكە تۆ ئەگەر هیوات هەبێت هەوڵی بۆ دەدەی بۆ ئەوەی سەركەوتوو بی و پەرە بە تواناكانی خۆت بدەی و هیچ كەس كتوپڕ ناگات بە لوتكەی سەركەوتن، بەڵكو پێویستە بۆی تێبكۆشیت.  
ئالان محەمەد جەزا 

بابەتە پەیوەندیدارەکان