یه‌كێك له رووداوه گرنگه‌كانی ناوچه‌ی پشده‌ر و شاری قه‌ڵادزی، خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی (24/4/1982) ی شاری قه‌ڵادزێ-یه، وه‌كو یاده‌وه‌رییه‌ك دژی بۆردومانی (24/4/1974)، دانیشتوانی ناوچه‌كه دژی رژێمی به‌عس راپه‌ڕین.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش، زنجیره‌یه‌ك رووداوی مێژوویی له پشده‌ر روویداوه، یه‌كێك له‌و رووداوه گرنگانه‌ی كه زۆر كه‌م باسی كراوه و زانیاریی له‌باره‌یه‌وه زانراوه، راپه‌ڕینی (4/7/1982)ی ئه‌و شاره‌یه، له‌كاتێكدا كه له رێوڕه‌سمێكدا ته‌رمی شه‌هید خاڵه قوباد-ی خۆپیشاندان و راپه‌ڕین دژی رژێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به پێویستمزانی دیداریك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عوسمان میران كه یه‌كیك بوو له به‌شداران و ریكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه سازبكه‌م، كه سه‌رجه‌م وێنه و تۆماره‌كان ئه‌و گرتوونی و پاراستوونی.
ساڵانه ئه‌م وێنه و تۆمارانه به هه‌ڵه بۆ بۆنه و یاد و رووداوێكی دیكه به‌كاردێن، له كاتێكدا سه‌رجه‌میان وێنه و یادی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینه‌كه‌ی (2/7/1982)ن.
ئاماده‌كردنی: مۆفه‌ق میراوده‌لی
*له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی (1982) له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كارت كردووه، رۆڵی تۆ له‌و خۆپیشاندانه چی بوو؟
-من ئه‌ندامی ریكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووم، دوای خۆپیشاندانه‌كانی (24/ 4/1982)، به ماوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك هاته ناوشاره‌وه و یاساوڵێكی ئه‌منی قه‌ڵادزه‌ی له‌ناو چاپخانه‌یه‌كی ناو بازاڕدا به‌سزای گه‌ل گه‌یاند، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌شدا ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عس سێ كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه بریتیبوون له خاڵه قوباد و وه‌ستا مه‌هدی مه‌لا عه‌وڵا و جه‌لالی حه‌مه عه‌سكه‌ر كه خاوه‌نی چایخانه‌كه بوو، له ئه‌نجامدا خاڵه قوباد له كه‌ركوك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هیدبوو، به‌رله‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌ڵادزێ، هه‌واڵمان زانی، من خۆم ریكۆرده‌ر و كامێرایه‌كم ئاماده‌كرد، بۆ تۆماركردنی ده‌نگی خۆپیشانده‌ران و وێنه‌گرتنیان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ركردایه‌تی بنێرین، هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانم ئاماده‌كرد، چاوه‌ڕێی ئان و ساتی خۆپیشاندانه‌كه بووین، دوای به‌خاكسپاردنی شه‌هید خاڵه قوباد له گۆڕستانی قه‌ڵادزی، به‌شداربووان له گۆڕستانی قه‌ڵادزێ-وه ده‌ستیانكرد به خۆپیشاندان، پاشان خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناوبازاڕ گه‌ڕانه‌وه.
*كات و شوێنی خۆپیشاندانه‌كه كه‌ی و له‌كوێ بوو؟
-سه‌ره‌تا ته‌رمی خاڵه قوباد هاته‌وه و له مزگه‌وتی كاره‌با شۆردرا و به داره‌مه‌یت به‌ره‌و گۆڕستان به‌رێخرا، ته‌واوی دوكان و بازاڕی قه‌ڵادزی داخران، به‌شی زۆری شاری قه‌ڵادزێ له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌یدا رۆیشتن به‌ره‌و گۆڕستان، پاشنیوه‌ڕۆ له دوای سه‌عات چوار كه له گۆڕستان گه‌ڕانه‌وه، رێكخستنه‌كان رێگه‌یان نه‌دا ئێمه بچین بۆ گۆڕستان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌وانی سه‌ركوت كرد كه چووبوونه گۆڕستانه‌كه بۆ به‌خاكسپاردنی ته‌رمی خاڵه قوباد، ئێمه له گه‌راجی قه‌ڵادزێ-وه ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه به‌ره‌و ناوشار بێین، هه‌ربۆیه ئێمه له‌وێ چاوه‌ڕوان بووین، له‌سه‌ر پردی قه‌ڵادزێ-وه ده‌ست به خۆپیشاندان كرا.
*ده‌مانه‌وێت ئه‌وه روونبكه‌یته‌وه كه ئه‌و وێنانه‌ی له‌و خۆپیشاندانه‌دا له‌لایه‌ن تۆوه گیراون، شوێنه‌كه‌یان كوێیه؟
-له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له گه‌راجی قه‌ڵادزێ-ی كۆنه‌وه ده‌ستمكرد به وێنه‌گرتن و ده‌نگ تۆماركردن، تا گه‌یشتینه مزگه‌وتی كاره‌با كه پێی ده‌وترا مزگه‌وتی شه‌هیدان.
هه‌موو ئه‌و وێنانه ته‌نها من گرتوومن له‌و خۆپیشاندانه‌دا، له‌و مزگه‌وته به سروودی ئه‌ی ره‌قیب خۆپیشاندان كۆتایی هات.
*ئیوه ئاگادار و ئاماده‌كاریی بوون بۆ خۆپیشاندانه‌كه، كاتێك ئه‌و رووداوانه روویاندا؟
-به‌ڵی، هه‌ر زوو رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆمان ئاماده‌كرد، له رۆژی (4/7/1982).
*خۆپیشانده‌ران زیاتر رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون؟
-هه‌موو حزبه‌كانی تێدابوو، به‌ڵام رۆڵی سه‌ره‌كی و رابه‌رایه‌تی زیاتر هی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو ئه‌و سه‌رپه‌رشتی و رێنوێنیی ده‌كرد، چونكه بۆخۆمان كه له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیدا بووین، هه‌م وێنه‌كانم كاتی خۆی ناردووه بۆ ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و كه‌رتی ڕێكخستنی قه‌ڵادزی و هه‌م ئه‌و ده‌نگه‌ی كه تۆماركراوه، خۆم تۆمارم كردووه و ریكۆرده‌ره‌كه‌م دابوو به حه‌سه‌ن میرانی برام ، ئه‌و له ناوه‌ڕاستی خۆپیشاندانه‌كه‌دا بوو، هه‌ر ئه‌و رۆژه كۆپییه‌كم له‌به‌ر ده‌نگه گرته‌وه و ره‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تیم كرد له گوندی دێرێ-وه.
*ئه‌و كامێرایه‌ی وێنه‌كانی پێ گیراوه چی بوو؟ ئێستا ماوه؟
-سه‌رجه‌م وێنه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه من گرتوومن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كه‌ش بوون ئه‌و راستییه ده‌زانن، ئه‌و كامێرابه‌ی وێنه‌كانی پێ گیراون، ماوه و ئه‌وه‌تا ئێستاش پاراستوومه‌وه، ئه‌وه‌ش جامه‌كانن له‌به‌رده‌ستدان، ئێمه كاتی خۆی نه‌مان ده‌وێرا له قه‌ڵادزێ وێنه‌كان بشۆینه‌وه، جامه‌كانمان نارد بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ شه‌هید ئیبراهیمی برام له به‌غدا شۆردماننه‌وه و هێناماننه‌وه، تا دوای راپه‌ڕین وێنه‌كان نه‌دراون به هیچ كه‌سێك، سه‌رجه‌می وێنه‌كان (19) دانه‌ن، به كامێرای (120)ی چینی، گیراون كه كامیرای تایبه‌تی خۆم بوو.
*رۆڵی ژنان له خۆپیشاندانه‌كه‌دا چی بوو كه له وێنه‌كاندا به‌دی ده‌كرین؟
-ژنان رۆڵی گاریگه‌ریان هه‌بوو، ژنان و كچانی قه‌ڵادزێ به ریژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شدارییان كرد، به‌تایبه‌تی خوێندكارانی زانكۆ كه به‌شی زۆریان ئه‌وان بوون، له‌وێنه‌كاندا به جوانی ده‌رده‌كه‌ون و زۆربه‌شیان ناسراونه‌ته‌وه.
*پاراستی وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و كامێرا و جامه‌كان زه‌حمه‌ت نه‌بوون؟
-دوای راگواستنی شاری قه‌ڵادزێ و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به‌گشتی له ساڵی 1989، هه‌موو جامه‌كانم برد بۆ شاری هه‌ولێر، له ماڵی رزگاری مامۆستا سه‌لیم ده‌منان، دوای راپه‌ڕین لێم وه‌رگرته‌وه.
*له پاراستنی ئه‌و مێژوو و ئه‌رشیفه‌دا هه‌ست به‌چی ده‌كه‌یت؟
-جێگه‌ی شانازییه كه ئه‌و وێنه و ئه‌رشیفه ماوه‌ته‌وه و پارێزراوه، هیچ كه‌س خاوه‌نی ئه‌و وێنانه نییه و له زۆربه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كاسێته ده‌نگییه‌كه بزربوو.
*ئه‌و دروشمانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌وترانه‌وه چی بوون؟
-له‌به‌رده‌م ئوتێلی مه‌لا خدر، بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌عس بوو، ده‌مانگوت:
*(الجنود اخواننا
و الفاشیون اعدائنا،
ئه‌وانیش چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌داین،
هه‌روه‌ها ده‌مانوت:
*گولله و په‌ت و سێداره
نایترسێنی ئه‌م شاره
*یه‌كێتیی نیشتمانی
ئاواتی هه‌موومانی.
كامێراكه هی ساڵحی مه‌حمود شوانی (24/4/1982) كامێراكه‌ش هی ئه‌و بوو و رزگار مامۆستا سه‌لیم وێنه‌كانی ده‌گرت.
خاڵه قوباد له ساڵی (1952) له‌دایك بووه و به‌شداریی شه‌ڕی هه‌كاریی كردبوو، سه‌ڵت بوو.
هه‌موو وێنه‌كانی (24/4/1982) له‌لای من بوون، نزیكه‌ی (25) وێنه بوو، بڕیاربوو من بچم له به‌غدا بیان شۆمه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنیان له ماڵی دراوسێیه‌كمان دامنابوو، شاسوار داوای فیلمه‌كانی كرد، به‌ڵام من وتم: نایده‌مه‌وه، دواتر فیلمه‌كانم دایه‌وه له‌لای ئه‌و بزربوون، ئه‌گه‌ر له‌لای من بوونایه، ئه‌وانیش نه‌ده‌فه‌وتان. بۆیه ئه‌وانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه هه‌موویان هی خۆپیشاندانه‌كه‌ی (4/7/1982)ن، نه‌ك هی خۆپیشاندانه‌كه‌ی (24/4/1982).
پرۆفایلی عوسمان میران ئه‌رشیفیستی راپه‌ڕینی 4/ 7 / 1982
*عوسمان محه‌مه‌د ره‌سوڵ میران، ناسراو به عوسمان میران،
*له ساڵی 1962 له‌دایكبووه.
*خویندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی له شاری قه‌ڵادزی ته‌واوكردووه.
*به‌هۆی به‌شداریی له كاری سیاسیی و كاروانی كوردایه‌تیدا، ساڵی (1985) له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی رومادی به‌شی ژمیریاری ده‌ستگیركراوه و نه‌یتوانیووه خویندنی په‌یمانگه ته‌واو بكات، دوای راپه‌ڕین په‌یمانگه‌ی زانسته ئیسلامییه‌كانی له رانیه ته‌واو كردووه.