رائید فەهمی کە یەکێکە لە تێکۆشەرە دێرینەکانی حزبی شیوعیی عیراق و هەنووکە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبەکەیە، کە حزبەکەی لە مێژە باوەڕی بە مافی چارەنووسی گەلی کوردستان هەبووە، لە نزیکیشەوە هاوسەنگەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شایەتی ئەو ستەمە بوون کە لە گەلی کوردستان کراوە. لە دوای روخانی رژێم و پەسەندکردنی دەستوور لە 2005 لیژەنەیەک بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور دانرا و بۆ ماوەی چەند ساڵێک رائید فەهمی سەرۆکی لیژنەکە بوو.
لە دیدارێکیشیدا سەبارەت بە رەوتی جێبەجێکردنی ئەو مادەیەی دەستوور لەگەڵ کەناڵی (ئەلمەسرا)دا سکرتێری حزبی شیوعیی عیراق ئاماژە بە رێگرییەکان و نیاز و مەرامی لایەنەکان دەدات و پێیوایە جێبەجێکردنی مادەکە هەروا ئاسان نییە و رێگرییەکان زۆرن، بەڵام پێیوایە کە جێبەجێکردنی مادەکە لە قازانجی هەموو پێکهاتەکانە. ئەمەی خوارەوەش پوختەی دیدارەکەیە:
ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
رائید فه‌همی سكرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی عیراق و سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور، كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكییه‌كان، له به‌رنامه‌ی (شؤون عراقیة)ی كه‌ناڵی (المسری)دا، سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای عیراق و چاره‌نووسی ماده‌ی 140 دەڵێت: «بارودۆخی ئێستا عیراق ده‌كرێ بڵێین ئارامه، نه‌ك سه‌قامگیر، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی بنه‌ما و پێداویستی خۆی هه‌یه، وڵات به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌ندێك له كێشه‌كان تایبه‌تن به ناكۆكی و ململانێی كاتییەوە، ئه‌مانه‌ش تا راده‌یه‌ك كه‌مبوونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی مكووڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کابینەکەی له‌و كێشه و ململانێ لاوه‌كیانە ده‌ربازی ببێت، ئێستاش كه‌شێكی خوڵقاندووه كه ده‌یه‌وێت به‌رنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
كێشه‌كان دوو به‌شن
رائید فەهمی روونیشیکردەوە کە هه‌ندێك كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ن، کە بە بنه‌ڕه‌تی ناوی بردن، یان بنیاتی و وتی: ئەو کێشانە په‌یوه‌ندییان به پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه، به پێكهاته‌ی سیاسی، په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌كان و لێكه‌وته‌كانیشی له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك ده‌بێت، ئه‌م كێشانه، ئێستا كپ بوون، به‌ڵام هه‌ر ماون، له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین، كاتێك مه‌سه‌له‌ی شایسته‌یی دێته پێشه‌وه، كاتێك هه‌ندێك رووداو دێنه پێشه‌وه، ئه‌و كێشانه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، كه به‌شێكی بنه‌ڕه‌تییه له عیراق، ئه‌گه‌ر ماف و شایسته‌یی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی بێت، ده‌كرێ دابین بكرێت، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و مافه ببێته موڵكی حزبێكی دیاریكراو
راشیگەیاند کە تێبینییان كردووە، كاتێك بابه‌تی بودجه هاته پێشه‌وه، چۆن ناكۆكییه‌كان ده‌ركه‌وتن و گه‌یشتنه ئاستێكی قورس، به‌ڵام وتی» سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌شێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ حكومه‌ت و ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندیی به حكومه‌ته‌وه هه‌بێت، پێموایه سودانی جدییه له چاره‌سه‌ركردنیان، به‌ڵام بابه‌تی گه‌وره‌تر هه‌ن، كه ره‌نگه په‌یوه‌ندییان به هه‌ڵوێستی هێزه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌بێت، ره‌نگه پێویستیان به ده‌ستوه‌ردانی په‌رله‌مان هه‌بێت، ئه‌مانه په‌یوه‌ست نین به حكومه‌ته‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به هێزه سیاسییه‌كان و ئه‌ولاتری هێزه سیاسییه‌كانیشه‌وه، چونكه هێزه سیاسییه‌كان هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان بە هێزو لایه‌نه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه كێشه‌كان پێویستیان به سازان و رێكه‌وتنی فراوانترە و له چوارچێوه‌ی حكومه‌ت ده‌رده‌چێت. یه‌كێك له‌وانه‌ش كێشه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستووره، كه من جێبه‌جێكردنی به دوور ده‌زانم، چونكه پێموانییه خواستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده‌یه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌بێت، ره‌نگه له سه‌ره‌تادا كاره‌كان به‌ڕێ بكه‌ن، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی وه‌ك خۆی، باوه‌ڕ ناكه‌م.
پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت
سه‌باره‌ت به كێشه دووباره‌بۆ‌وه‌كانی عیراق له 2003وه تا ئێستا، رائید فه‌همی وتی: «ئه‌وه له‌و كێشانه‌یه كه من ناوم ناون كێشه‌ی پێكهاته‌یی، ده‌وڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌شبه‌شێنه بنیاتنراوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كان وا سه‌یری ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن كه ده‌بێ به‌شی خۆیانی تێدا بێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه ده‌بینیت هه‌موو ساڵێك كێشه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه، بۆ نموونه كێشه‌ی بودجه، 15 ساڵه هه‌موو جارێك هه‌مان كێشه دووباره ده‌بێته‌وه، من پێموانییه ئێمه بتوانین له‌و پێكهاته‌یه ده‌ربچین، چونكه له دۆخێكی وادا ده‌وڵه‌ت وه‌كو ده‌ستكه‌وت دێته به‌رچاو، هه‌ر لایه‌نه و داوای به‌شی گه‌وره‌تر ده‌كات له‌و ده‌ستكه‌وته، له‌به‌رئه‌وه من پێموایه ده‌وڵه‌ت، ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی نییه، چۆن ده‌كرێ ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی بێت، له‌كاتێكدا خودی وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ندین لایه‌نی جۆراوجۆردا، ده‌وڵه‌ت به‌و شێوه‌یه نابێت به ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، كه به‌شێكی بنه‌ڕه‌تییه له عیراق، ئه‌گه‌ر ماف و شایسته‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی بێت، ده‌كرێ دابین بكرێت، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و مافه ببێته موڵكی حزبێكی دیاریكراو، ئێمه ئه‌گه‌ر له‌و دۆخه ده‌رنه‌چین، ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان هه‌ر به فشه‌ڵی ده‌مێنێته‌وه، دامه‌زراوه‌كانمان هه‌ر وا فشه‌ڵ ده‌بن و له رێگه‌ی رێكه‌وتنه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، نه‌ك ده‌ستوور، هه‌میشه ده‌وترێت با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستوور، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، كه هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ ده‌ستوور یه‌ك ده‌گرێته‌وه و هه‌ندێك جاریش یه‌ك ناگرێته‌وه.
تێڕوانینه‌كان جیاوازن
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیش، رائید فه‌همی رایگه‌یاند: دوو تێڕوانینی جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه، یه‌كێكیان تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی فیدراڵی و ئه‌وی دیكه‌ش په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌وه، تێڕوانینی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌و جۆره‌یه كه خۆیان به سه‌ربه‌خۆ، یان نیمچه سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن، چونكه پێش 2003 له رووی پراكتیكییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بوون، تێڕوانینی فیدراڵیش بۆ هه‌رێم دوو جۆره، جۆرێكیان له ئاستێكی باڵادا ده‌یبینێت و له شێوه‌ی كۆنفیدراڵیدا ده‌یبینێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش هه‌ن كه لانیكه‌می فیدراڵی ده‌بینن، لانیكه‌می فیدراڵیش نزیكه له سیستمی ناوه‌ندیی پێشووەوە، له‌به‌رئه‌وه تێڕوانینه‌كان بۆ ده‌ستوور جیاوازن و هه‌ر لایه‌نه و لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
رائید فه‌همی له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌مڕۆی عیراقه‌وه ده‌ڵێت: یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كان متمانه‌ی هاوبه‌شه، متمانه‌ش ته‌نیا له پراكتیكدا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه هیچ پێوه‌رێك نییه بۆ پێوانه‌كردنی. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارم ئه‌م ماوه‌یه به‌رپرسانی هه‌رێمیش تا راده‌یه‌ك رازین له سودانی و هه‌نگاوه جدییه‌كانی، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا هه‌مان ئه‌و جدییه‌ته لای حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌یه؟ من گومانم هه‌یه له‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به هه‌مان جدییه‌ته‌وه خواستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ش له گفتوگۆكانی تایبه‌ت به بودجه‌دا به روونی ده‌ركه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌ندێكیشیان تا راده‌یه‌ك كراوه، بۆ نموونه بودجه تێپه‌ڕێنرا، پێشموایه گونجاوه بۆ هه‌رێم، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر جێبه‌جێكردنی.
هه‌ندێك لایه‌ن ره‌تیده‌كه‌نه‌وه
سه‌باره‌ت به دۆسێكانی دیكه‌ش، بۆ نموونه دۆسێی ده‌روازه سنوورییه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارم هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ هاوكاری له چاره‌سه‌ركردنیدا، پێویستیشه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت، چونكه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ چاودێریی خاڵه سنوورییه‌كان و گومرگ و ئه‌و كاروبارانه بێت، ئه‌مه له ره‌هه‌ندی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌ییه‌وه ده‌بێ وابێ، ئه‌گه‌رچی له رووی دامه‌زراوه‌ییه‌وه كه‌موكووڕیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه و كێشه‌كانی ماده‌ی 140 و نه‌وت و غاز نه‌درێت، نازانین له داهاتوودا چی روو ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ده‌رفه‌ته‌كه بقۆزینه‌وه و لانیكه‌م هه‌نگاوێك بچینه پێشه‌وه، كێشه‌كانیش دیارن، بۆ نموونه كێشه‌ی نه‌وت و غاز پڕۆژەیاسای خۆی هه‌یه، به‌ڵام ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕگه و ورده‌كارییه‌كانه.
به‌ڵام كێشه‌ی 140 قووڵتره، كێشه‌كه گه‌وره‌تره، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ر ناوه‌ڕۆكی ماده‌كه‌یان قبووڵ نییه، راسته ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و كاتی خۆی زۆرینه ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینیم كردووه، لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان نایه‌وێ ماده‌كه جێبه‌جێ بكرێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو كه هه‌ندێكیان ده‌یانوت ماده‌كه ماوه‌كه‌ی له كۆتایی 2007دا به‌سه‌رچووه، به‌ڵام ئه‌م قه‌سه‌یه هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی راسته ماوه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه، به‌ڵام هه‌موو بنه‌ما و پێویستییه‌كانی وه‌ك خۆیان ماون، ئه‌و لایه‌نانه به جۆرێك قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌یان درێژكرده‌وه، كه ئه‌وه‌تا 14 بۆ 15 ساڵ ده‌بێت، ئێمه هێشتا هه‌ر له قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌داین، تا ئێستاش خۆیان ده‌خڵافێنن و جێبه‌جێی ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر نیازێكی راست بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌بوایه، له‌مێژبوو ته‌واو كرابوو، له‌به‌رئه‌وه من پێموایه هه‌موو ئەو به‌ڵێنانه‌ش كه دراوه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانێكی دیاریكراو و به جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك لایه‌نی ئاساییكردنه‌وه‌ش كۆتایی دێت، وه‌ك پێدانی قه‌ره‌بوو به راگوێزراوان، ئه‌وه‌ش ئاسان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆره كه‌ڵه‌كه بووه و ره‌نگه چه‌ندین ملیار دۆلاری بوێت، له كاتێكدا بودجه‌ی ته‌رخان كرا‌و بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له 150 ملیۆن دۆلار تێناپه‌ڕێت.
ماده‌كه بۆ نه‌هێشتنی سته‌مه
هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی پێیوایه ماده‌كه له قازانجی كورده، به‌ڵام وا نییه، یه‌كه‌م من پێموایه ماده‌ی 140 بۆ نه‌هێشتنی سته‌مه له‌سه‌ر هه‌موان، له‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی كه‌ركوك، یان ئه‌وانه‌ی له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا ده‌ژین، ئه‌وانه‌ی كه پێشتر راگوێزراون، یان زه‌ویوزاریان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، یان هه‌ر زوڵمێكیان لێكراوه. دووه‌م ماده‌ی 140 له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی داڕێژراوه و كاری پێده‌كرێت، سێیه‌میش ماده‌ی 140 ماده‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوورییه و رێز له مافی مرۆڤ ده‌گرێت. جگه له‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناڕازین له ماده‌كه، كاتی خۆی قبووڵیان كردووه و په‌سه‌ندیان كردووه، پێویسته ئێستاش پابه‌ند بن پێوه‌ی، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و هۆكارانە ماده‌ی 140 پێویسته‌ی گفتوگۆی جدی له‌سه‌ر بكرێت و ئه‌وانه‌ش كه لێی ناڕازین، یان ترسێكیان لێی هه‌یه، با پێمان بڵێن به‌دیلیان چییه؟
سه‌رچاوه: المسری