خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی بۆ ساڵی 2024، بەخشرا بە هەردوو زانای ئەمریكی، ڤیكتۆر ئەمبرۆس و گاری روڤكون، بەهۆی دۆزینەوەی )مایكرۆ ئاڕ ئێن( ئەی"ەوە، كە پۆلێكی نوێی بچوكترە لە )دی ئێن ئەی( و رۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە رێكخستنی چالاكیی جینەكاندا.
لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، ئەم دۆزینەوەیە بنەمایەكی نوێی بۆ رێكخستنەوەی جینەكان ئاشكرا كردووە، دەركەوتووە پێكهاتەیەكی بنەڕەتیی زیندەوەرە فرەخانەییەكانە، لەنێویاندا مرۆڤ.