شڵەژان و ئازاری پێشوەختە

12:04 - 2024-10-10
هەمەرەنگ
122 جار خوێندراوەتەوە

ئەم نۆڤلێتە، تۆماس مان نووسیویەتی و عەبدولغەنی كاكۆ لە ئەڵمانییەوە كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
ئەم نۆڤلێتە پەنجە دەخاتە سەر ئەو راستییەی كە هیچ شتێك نییە لەناو كۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا بە پتەوی بمێنێتەوە، چونكە هەموو شتێك مایەی گۆڕانە و قاڵبی ئەو سەردەمە دەگرێت كە بە ناچاری مەرجە مێژووییەكان بەسەریدا دەسەپێنن. تۆماس مان بۆ ئەو مەبەستە هاتووە رەوشی ئەوسای ئەڵمانیای بیستەكانی سەدەی رابردووی لەناو خێزانێكی شەش كەسیدا كورت كردووەتەوە، خێزانێك لە چینی وردە بورژواز كە لە رووبەڕووبوونەوەی سەردەمی ئاڵۆگۆڕییە گەورەكانی دوای جەنگدا، نەك هەر داتەپینی باری ئابووریی خۆیان دەبینن، بەڵكە ئەو گۆڕانكارییە گەورانەش لە دابو نەریتی كۆمەڵایەتیدا دەبینن كە توانای ئابووری لە سەردەمی پێش جەنگی جیهانی یەكەمدا بواری بۆ ئەو چینە باڵادەستانە هێنابووە ئاراوە، تا دابونەریتەكان بە پێی پایەی چینایەتیی خۆیان بەسەر كۆمەڵگەدا بسەپێنن. 
باشیلا جەعفەر 

بابەتە پەیوەندیدارەکان