شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك)، لەگەڵ دانیشتووانی كەرتی بیستەكانی گەڕەكی چوارچرا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، دانیشتوانی گەڕەكەكە سوپاسی هەوڵەكانی شێخ جەعفەریان كرد كە رۆڵی هەبووە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆی سنوورەكەیان.
لەبەرامبەردا لێپرسراوی ئەنجومەن، جەختیكردەوە كە ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییە پێویستەكان پێشكەش بە هاووڵاتیان بكات، بەڵام بەداخەوە لە كابینەی نۆدا بە دەستی ئەنقەست گرفتی گەورە بۆ پرۆژەكانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بەتایبەتی لە سنووری سلێمانی دروستكراوە، زۆربەی كایەكانی ژیانی خەڵك پەكیانكەوتووە، وتیشی: بۆ كۆتاییهێنان بەو شێوازی حوكمڕانییە پێویستە گۆڕانكاریی ریشەیی لە شێوازی بەڕێوەبردنی وڵاتدا بكرێت، ئەوەش بەوە دەكرێت دەنگ بدەن بە لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە یەكێتی هێزێكی گەورە و كاریگەرە و كۆتایی بەنەهامەتییەكان دەهێنێت.