ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە وتارێكدا بە ناوی دادگایكردنی ریفراندۆم كە میدیاكان بڵاویانكردۆتەوە دەڵێت: ئاگاداری تەواوی ئەو نیگەرانییانەی عیراق و توركیا و ئێران و ئەمریكا بەریتانیا و ئەمریكییەكان بووین كە لەبارەی كەركوكەوە هەبوون، هەموو ئەگەرەكانی سەركەوتن و شكستی ریفراندۆمان بە دیكیۆمێت ئامادە كردبوو، كەچی هەر ویست و كورتبینی خۆیان سەپاند بەسەر خەمخۆری و تێگەیشتنە قوڵ و دووربینییەكانی ئێمەدا، ئەوە بووە هۆكاری كەوتنی كەركوك ریفراندۆم و كورتبینییەكانی ئەندازیارانی ریفراندۆم بوو.