ئاگادارییەک لە مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتییەوە بۆ دەنگدەرانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک

09:57 - 2024-10-19
کوردستان
413 جار خوێندراوەتەوە


خەڵکی بەشەرەفی هەولێر و دهۆک، دەنگدەرانی بەئەمەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەمەبەستی بەشداری نەکردنتان لە دەنگدان، بە ژمارەی جیاواز و بە ناوی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە، لەلایەن کەسانی نادیارە و پەیوەندیتان پێوە دەکرێت و داواتان لێ دەکەن « بەهۆی ئەوەی پەنجەمۆرتان ناخوێندرێتەوە، مەڕۆن بۆ دەنگدان»، لێرەوە بە ئێوەی بەڕێزی رادەگەیەنین، ئەو پەیوەندییانە لایەن کۆمیسیۆنەوە ئەنجام نادرێن و بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بە دەنگدەرانەوە ناکات، بۆیە بەهیچ شێوەیەک بڕوایان پێ مەکەن و سبەی بڕۆن بۆ دەنگدان و سندوقەکان پڕ بکەن لە دەنگی دلێرتان و شارەکەتان سەوز پۆش بکەن.

مەکتەبی هەڵبژاردن

#هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان #129

بابەتە پەیوەندیدارەکان