فلاشی ئابووری

01:00 - 2024-10-22
ئابووری
121 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

عیراق و هۆكاری قەیرانی سووتەمەنی

عەلی سەعدون ئەللامی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: هۆكاری لەكاركەوتنی پاڵێوگەی كەربەلا، كەمیی گازۆیل بوو، هۆكاریی كەمیی گازۆیلیش دەركەوت زۆریی بەكارهێنان و راگرتنی هاوردە كردنییەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەیەكەیان پێشنیازی بۆ حكومەت كردووە دەست بە هاوردەكردنەوەی سووتەمەنی لەو وڵاتانەوە بكاتەوە، كە پێشتر سووتەمەنی لێ كڕیون، چونكە هۆكاری سەرەكیی كەمیی گازۆیل راگرتنی هاوردە كردنی بوو لە وڵاتانی دراوسێوە.
سۆمەرییە نیوز 

 

سندوقی نەختینە و بانكی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەكانیان دەستپێكرد

رۆژی دووشەممە سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دارایی لە وڵاتانی جیهانەوە، كۆبوونەوەكانی خۆیان لە واشنتۆن دەستپێكرد و بڕیارە هەفتەیەك بخایەنێت.
بڕیارە چەند بابەتێكی گرنگ كە جێگەی نیگەرانیی كۆمەڵی نێودەوڵەتی و جیهانە بە گشتی، لەو كۆبوونەوانەدا باس بكرێت، دیارترین ئەو بابەتانەش: جەنگ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و مەسەلەی ئەگەری پاشەكشەی ئابووری چین و نیگەرانیی لە كارگەرییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەسەر بازرگانیی جیهان.
CNN

ئیمارات بە نیازە پێنج فڕۆكەی نوێ بكڕێت

ئیماراتی عەرەبی رایاگەیاند: داواكاریی پێشكەش كردووە بۆ كڕینی پێنج فڕۆكەی نوێ لە جۆری بۆینگ (F777) و بڕیاریشە لە نێوان ساڵەكانی 2025 و 2026دا وەریان بگرێت.
كۆمپانیای فڕۆكەوانیی ئیمارات پێشتریش داوای كڕینی چەند فڕۆكەیەكی دیكەی پێشكەش بە كۆمپانیای بۆینگ كردووە، لە هەمان جۆر و مۆدێل و بەوانەشەوە كۆی گشتی ئەو فڕۆكانەی دەیانكڕێت دەكاتە 14 فڕۆكە و بڕیارە تا ساڵی 2026 هەموو فڕۆكەكانی بەدەست بگات.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان