نرخی زێڕ بەرزبووە و ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد

10:48 - 2024-10-30
جیهان
267 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە ٢,٧٧٥ دۆلار، ھاوکات نرخی یەک کیلۆ زێڕ نزیکبووەوە لە ٨٩,١٥٥ دۆلاری ئەمریکی، لە بازارەکانی عیراق و ھەرێمی کوردستانیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ گەیشتە ٦٠٠,٠٠٠ دیناری عیراقی.

شارەزایانی بازاڕی زێڕ ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ کاریگەری ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، کە بڕیارە لە ٥ی مانگی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان