كۆمسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی بڵاو‌كرده‌وه‌

11:38 - 2024-10-30
کوردستان
92 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند و سێ رۆژ لە بەردەمدایە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا. 
حاكم عومەر ئەحمەد، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكەینەوە کە وردەكاری دەنگەكانی هەمو پارت و لایەنە سیاسییەكان لە خۆدەگرێت و لە سایتی كۆمسیۆنیش دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆسەی دەنگدان وردی و شەفافییەوە بەڕێوەچووە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نموونەیی بوو و بە پێوەرە نێوەدەوڵەتییەكان بەڕێوەچوو.
سەرۆكی كۆمسیۆن باسی لەوەشكرد، هەزار و 200 چاودێری نێوەدەوڵی بوونە بەشێك لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و چاودێری بەڕێوەچونی پڕۆسەكەیان دەكرد، جگە لەوەش 41 هەزار كارمەندی كۆمسیۆن پڕۆسەكەیان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆن، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی و ژمارەی کورسیی لایەنەکان بەمجۆرەیە:
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23
پارتی دیموکراتی کوردستان 39 کورسی
نەوەی نوێ 15 کورسی
یەکگرتووی ئیسلامی 7 کورسی
پێکهاتەکان 5 کورسی
رەوتی هەڵوێست 4 کورسی
کۆمەڵی دادگەری 3 کورسی
بەرەی گەل 2 کورسی
بزووتنەوەی گۆڕان 1 کورسی
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 1 کورسی

بابەتە پەیوەندیدارەکان