هونەرمەندی گۆرانبێژ سەركۆ سەردار بۆ کوردستانی نوێ :

رەنگی كارەكانم بەهۆی دۆخی ژیانەوە كاڵتر بووەتەوە

12:43 - 2024-10-31
هەمەرەنگ
55 جار خوێندراوەتەوە

سەركۆ سەردار محەمەد هەرچەندە بە بنەچە خەڵكی قەزای پێنجوێنە، بەڵام ساڵی 1989 لە گەڕەكی عەلی كەمال لە شاری سلێمانی لە دایكبووە و لە ساڵی 2008ەوە هاتۆتە ناو جیهانی گۆرانییەوە.
هونەرمەند سەركۆ سەردار بە دوالاپەڕەی وت: لە ساڵی 2008ەوە پەیوەندییم بە رێكخراوی ئازادی لاوان لە پێنجوێن کردووە و یەكەم دەركەوتنم لەسەر شاشەی تیڤییەكان بۆ ساڵی 2012 دەگەڕێتەوە، یەكەمین بەرهەمی خۆشم لە ساڵی 2014 تۆمار كردووە.
 وتی: تا هەنووكە سێ كلیپم هەیە و زیاتر كار لەسەر بەرهەمە كلاسیكەكان دەكەم و هەوڵی نوێكردنەوەی هونەری دەدەم و بە بێ جیاوازی گوێ لە هەموو جۆرە ستایل و دەنگێك دەگرم و چێژیان لێ وەردەگرم، بەڵام زیاتر سەرنجم لای هونەرمەندی كۆچكردوو ئەردەڵان بەكرە و لە زۆربەی ئاهەنگ و بۆنەكان بەشداریم كردووە.
لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەشكرد كە بەهۆی نالەباربوونی دۆخی كوردستان و لێڵ بوونی جیهانی هونەر، ئێستا رەنگی كارەكانم كاڵتر بووەتەوە و كەمتر لە لایڤ میوزیكدا بەشدار دەبم و هەنووكەش چەند بەرهەمی نوێ تایبەت بە خۆم ئامادەیە كە ئاواز و هۆنراوەكانیان هی خۆمە و لە كاتی گونجاودا پێشكەشیان دەكەم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان