ئەنجامی هەڵبژاردن راگەیەنرا و یەكێتی، پێگەیەكی بەهێزتری لە پرۆسەی سیاسیدا هەیە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند و بەپێی ئەنجامەكان یەكێتی، پێگەیەكی بەهێزتری لە پرۆسەی سیاسیدا هەیە.
دوێنێ سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی راگەیاند و ماوەی سێ رۆژیش لە بەردەم لایەنەكاندایە بۆ تۆماركردنی سكاڵا.
بەپێی ئەنجامەكان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن لە هەرێم 23 كورسی بەدەستهێناوە و ژمارەی دەنگ و كورسییەكانی زیادیكردووە.
هەروەها بۆ یەكەمجار لە بازنەی سلێمانییەوە، 2 كاندیدی پێكهاتەكان بۆ پەرلەمانی كوردستان، هەڵبژێردران.