راکێشانی ئاوی پاک لە رووباری سیروانەوە بۆ ناحیەی پێباز

01:33 - 2024-11-03
کوردستان
233 جار خوێندراوەتەوە

حسێن عەزیز 

سالار عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان به کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بۆ تەواوکردنی بەشێکی تری پرۆژەی گەیاندنی ئاو بە ناحیەی پێباز، بۆری هێڵی سەرەکیی لە جۆری دەکتایلەی  قەبارە 350 ملم بە بودجەی نزیكەی 500،000،000 دینار دابینکراوەو گەیەنراوەتە شوێنی کارکردنی پرۆژەکە و لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە شێوەی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان جێبەجێ دەکرێت.
راشیگەیاند: پرۆژەی راکێشانی ئاوی پاک لە رووباری سیروانەوە بۆ ناحیەی پێباز ٪50ی کارەکانی پرۆژەکە ئەنجامدراوە، کۆی بودجەکەی بریتییە لە 1،133،524،790 دینار و بڕیارە لەماوەی 150 رۆژدا جێبەجێبکرێت. جێگەی سوپاسه جەلال نوری  سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، رۆڵێکی باشی بینیوە بۆ ئەوەی زووتر پرۆژەکە بخرێتە خزمەت دانیشتوانی ناحیەکەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان