فلاشی ئابووری

11:47 - 2024-11-07
ئابووری
157 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوێك، 39 ملیۆن دۆلار بۆ گوندەكانی عیراق خەرج دەكات

سندوقی ژینگەی سەوز كە بە (GCF) ناسراوە، بڕیاریدا 39 ملیۆن دۆلار بدات بە عیراق بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەك لە گوندەكانی عیراق، بە سەرپەرشتی رێكخراوی فاوی نێودەوڵەتی.
پرۆژەكە بە هاوكاری هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و حكومەتە خۆجییەكانی پارێزگاكان جێبەجێ دەكرێت و ئامانجیشی باشتركردنی ئاسایشی خۆراكە لە ناوچە گوندنشینەكانی عیراق و بڕیاریشە 1.9 ملیۆن كەس لێی سوودمەند بن.
ئەلمەسرا

 

بە هەواڵی سەركەوتنی ترەمپ، بەهای تمەن دابەزی

دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی ئەمریكا و سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ خولێكی دیكەی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، بەهای تمەن بۆ نزمترین ئاست دابەزی و گەیشتە حەوت ملیۆن و 300 هەزار تمەن بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریكی.
بەهای تمەن لە ساڵی 2018وە تا ئێستا بەردەوام لە دابەزیندایە، چونكە لەو ساڵەدا بوو، كە دۆناڵد ترەمپ تاكلایەنە لە رێكەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران وڵاتانی خۆرئاوا كشایەوە.
عیراق ئۆبزێرڤەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان