كۆڕێك بۆ دوو رۆژنامەنووسی كورد لە ئەڵمانیا

12:15 - 2024-11-07
هەمەرەنگ
229 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی هەینی 8/11/2024 سەعات 4 بە كاتی ئەوروپا لەشاری دورین لە ئەڵمانیا ئەكادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانی و كەلتور بە هاوكاری ناوەندی كەلتوری كوردی لەشاری دورین، كۆڕێك بەناونیشانی: (چۆنیەتی پاراستنی دەستنووسی كوردیی و بەدیكۆمێنتكردنی) بۆ هەریەك لە خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤاری دیكۆمێنت (حوسێن ئەحمەد و ستار محەمەد ئەمین ) رێكدەخات.
لە كۆڕەكەدا، وێڕای قسەكردن لەسەر پاراستنی دەستنووس و بایەخی دیكۆمێنت، هەر چوار ژمارەكەی گۆڤاری دیكۆمێنت ناساندنیان بۆ دەكرێت.
كۆمار مەسعود

بابەتە پەیوەندیدارەکان