بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری حاجی زیاد ئیبراهیم قەراجی
بەڕێز كاك نەهرۆ سەعید سۆفی
بەڕێز كاك سۆران حاجی زیاد
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (حاجی زیاد ئیبراهیم قەراجی) كەسایەتیی دیاری كۆمەڵایەتیی سنوورەكەم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستەدەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریی هەموولایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
كۆسرەت رەسوڵ عەلی