قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکات.
لەو سەردانەدا جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون. راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق تاجەگوڵینەی رێزو وەفای لەسەر مەزاری مام جەلال دانا و لە دەفتەری یاداشتەكاندا یادەوەرییەکانی لەسەر رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال تۆمارکرد و ئاماژەی بە کارێزمایی کەسایەتی و رابەرایەتی مام کرد لە بەڕێوەبردنی عیراق و کۆکردنەوەی هەموولایەنەکان لە خزمەتی بەدهێنانیی ئامانجە نیشتمانییەکاندا.