حكومەتی بەریتانیا دەیان مووشەكی دوور مەودای جۆری ستۆرم شادۆی بۆ كیێڤ رەوانە كرد، ئەوەش لەكاتێكدایە یەكەمین مووشەكی دوورمەودابوو سوپای ئۆكرانیا لەم مانگەدا قوڵایی خاكی روسیای پێ بۆردومان كرد.
هاوكات ئەفسەرێكێ پێشوو لە هێزە ئەتۆمییەكانی روسیا ڕیگەیاندووە: لە هەفتەكانی سەرەتای جەنگ لەگەڵ ئۆكرانیا، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی ئەتۆمی.
بەوتەی ئەو ئەفسەرە، مۆسكۆ ئامادە بووە هێرشی ئەتۆمی ئەنجام بدات و لەوكاتەشەوە كە جەنگ دەستیپێكردووە، چەكە ئەتۆمییەكانی روسیا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە.
لە چەند رۆژی رابردوو ڤلادمیر پۆتن سەرۆكی روسیا ئیمزای لەسەر یاسای مافی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆم كرد دژی ئەو وڵاتانەی بە مووشەكی دوورمەودا هێرش دەكەنەسەر روسیا.