سەرجەم دەرچووانی سنووری کەرکوک و شنگال و خانەقین و ناوچەدابڕێندراوەکانی دیکە لەزانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیران.
ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، سەدا سەدى دەرچووانى کەرکوک، شەنگال، خانەقین و ناوچەدابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران کەژمارەیان نزیکەى (1000) خوێندکار و قوتابییە.
وەزیرى خوێندنى باڵا ئاماژەى بەوەشکردووە، چەندین ساڵە کارئاسانى تەواویان کردووە بۆ وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوچەدابڕێندراوەکان، بەتایبەت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن بۆ ئەوەى دەرفەتى خوێندنیان بۆ بڕەخسێنن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
داواشى لە سەرجەم وەرگیراوان کرد دواى دۆزینەوەى شوێنى وەرگرتنیان پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان.