کەشناسیی عیراق: نزمترین پلەی گەرمی لە سلێمانی سفر دەبێت

10:49 - 2024-11-30
عیراق
68 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسیی عیراق بارودۆخی کەشوهەوای ناوچەکانی وڵاتی بۆ چەند رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە سلێمانی سفر پلەی سیلیزی دەبێت.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی یەکشەممە، کەش و هەوا سەقامگیر دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات، هاوکات پلەی گەرمی لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک بەرزدەبنەوە.

لەبارەی کەشەوهەوای رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیەش باسی لەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە.

ئامەژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکات نزمترین پلەی گەرمی لە بەیانیانی زوودا لە سلێمانی تۆماربکرێت کە سفر پلەی سیلیزی دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان