دواکەوتنی مووچە کاریگەری خراپی لەسەر پەروەردەو فێرکردن و ژیانی مامۆستایان هەیەو داوای دابەشکردنی سێ مووچەی ئەمساڵ دەکەن.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیگەرانن بەرانبەر دواكەوتنی مووچە و ئەمەش كاریگەری لەسەر پەروەردە و ژیانی مامۆستایان هەیە و لە چوارچێوەی رێكارە مەدەنییەكان پشتگیری لە داواكارییەكانیان دەكەن.
هەروا، داواكارن مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ دابەشبكرێت و ئەوان چاوەڕوانی پلەبەرزكردنەوە بوون، بەڵام دواكەتنی مووچە دووبارە دەبێتەوە.
داواكاریشن حكومەتی عیراق و هەرێم پابەندی بڕیارەكانی دادگا بن و مووچە بەدوور بگیرێت لەململانێی سیاسی.
دەشڵێن، ئەوان هەموو رێگەیەك دەگرنەبەر بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی تەندروست، بەڵام هەرپێشهاتێكی نەرێنی لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن ڕوبدات، هۆكارەكەی مامۆستایان نین.