بەغدا دەبێتە پایتەختی گەشتیاری
ئەحمەد فەكاك ئەلبەدرانی وەزیری رۆشنبیری و شوێنەواری عیراق رایگەیاند: بەغدا لە ساڵی 2025دا دەبێتە پایتەختی گەشتیاریی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و دەرگای وەبەرهێنان و هەلی كاری زۆر و داهاتی باشتری نانەوتی بە رووی عیراقدا دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگترین دەستكەوت بۆ عیراق ئەوەیە كە بەغدا متمانەی بۆ دەگەڕێتەوە و جارێكی دیكە دەبێتەوە بە پایتەختی ئاشتی، كە بۆ ماوەیەكی زۆر ئەو نازناوەی لە دەستدابوو.
ئەلمەسرا
بەریتانیا لەوانەیە بەشداریی لە سندوقی بەرگریدا بكات
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویان كردەوە، بەریتانیا ئێستا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە ئەگەری بەشداریكردنی لە سندوقی بەرگریی ئەوروپادا، كە بڕیارە بە بڕی 1.6 ملیار دۆلار دابمەزرێت بۆ پشتیوانیكردن لە كەرتی پیشەسازیی سەربازی.
ئاماژەی بوەشكرد، راشیڵ ریڤز وەزیری خەزێنەی بەریتانیا بە هاوتاكەی خۆی لە یەكێتیی ئەوروپای راگەیاندووە، وڵاتەكەی سیاسەتێكی كراوەی هەیە بۆ وەبەرهێنان لە بواری بەرگریی یەكێتیی ئەوروپادا، وەك هەنگاوێك بۆ فراوانكردنی هاوكاریی نێوانیان لەو بوارەدا
سكای نیوز
هیڵتۆن ژمارەی هۆتێلەكانی لە میسر زیاد دەكات
گروپی هۆتێلەكانی هیڵتۆنی جیهانی رایگەیاند: پلانی داناوە بۆ زیادكردنی ژمارەی هۆتێلەكانی لە میسر و پلانەكەش بەو جۆرەیە كە 10 هۆتێلی نوێ دەكاتەوە، بەوەش ژمارەی هۆتێلەكانی لە میسر دەگاتە 25 هۆتێلی گەشتیاری.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پلانی درێژخایەنیشدا بە نیازە هۆتێلی زیاتر لەو وڵاتە بكاتەوە و رەنگە لە چەند ساڵی داهاتوودا ژمارەی هۆتێلەكانی لە میسر بگاتە 40 هۆتێل و لە ئێستاوە بیرۆكەكەی گەڵاڵە بووە.
CNN