لە میدیای تورکییەوە

10:52 - 2024-12-18
جیهان
211 جار خوێندراوەتەوە

״پێویستە ئەمریكا خۆی لە سوریا ئامادە بكات״

 
تەقویم
لە چەند رۆژی رابردوودا مایكل رۆبن، نووسەری ئەمریكی وتی «پێویستە ئیسرائیل چەكی قورس و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ پەكەكە لە دژی توركەكان لە سوریا دابین بكات» 
رۆبن كە لە كۆڕبەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەناونیشانی «ئەمریكا پێویستی بە ئامادەكاریی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی توركەكان لە سوریا»، قسەیكرد، بانگەشەی ئەوەی كرد هەنگاوە ستراتیژییەكانی توركیا، بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەخاتە مەترسییەوە.
مایكل رۆبن رایگەیاند، توركیا قوبرس ناسەقامگیر دەكات و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و چەكی دیكە بۆ ئیسلامییەكانی لیبیا دەنێرێت و دواتر لە شەڕەكانی دیكەیدا لیبییەكان وەك بەكرێگیراو بەكاردەهێنێت. پشتیوانی توركیا لە گروپە ئیسلامی و نادیموكراتییەكان لە سۆماڵ تادێت سەقامگیریی ئەفریقا دەخاتە مەترسییەوە. پشتگیریكردنی لە حەماس هێڵێكی ژیانی بۆ گروپێك فڕێدا كە بەرپرسیاربوون لە 7ی ئۆكتۆبەری 2023، گەورەترین كۆمەڵكوژیی یەك رۆژەی جولەكەكان بوو لە دوای هۆلۆكۆستەوە.

توركیا لە سوریادا یاریزانێكی گرنگە


ئاكشەم

جۆن كیربی راوێژكاری پەیوەندییەكانی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی لە كۆنفرانسێكدا، هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین دۆخی سوریا كرد و  لە وەڵامی پرسیاری  رۆژنامەنووسێكدا، سەبارەت بەوەی كە ئایا بۆچوونی ئیدارەی ئەمریكا لەبارەی نیگەرانییەكانی توركیا سەبارەت بە بوونی یەپەگە لەسەر سنووری سوریا چییە و لێدوانەكانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا (دۆناڵد ترەمپ)ی وەبیرهێنایەوە كە كلیلی سوریا لە دەستی توركیادایە، كیربی وتی: گومانی تێدا نییە كە توركەكان لێرە یاریزانێكی گرنگن، نیگەرانییەكانیان شەرعییە.
كیربی روونی كردەوە، ئەمریكا ئەولەویەتێكی هەیە لە رێگریكردن لە زیندووبوونەوەی داعش لە سوریا و پەیوەندییان لەگەڵ یەپەگە هەیە بۆ رێگریكردن لە داعش و لەو بارەیەشەوە پێویستە ناكۆكییەكانیان لەگەڵ توركیادا چارەسەر بكەن، بۆ ئەمەش بەردەوامن لە كۆبوونەوە لەگەڵ توركیادا.

 

روسیا لە سوریا دەكشێتەوە


میللییەت

كەناڵی CNN، بە پشتبەستن بە لێپرسراوانی ئەمریكا و سەرچاوەیەكی هەواڵگریی، باس لەوە كراوە كە بنكەی ئاسمانی حمەیمیم و هێزی دەریایی تەرتوسی روسیا لە بەرنامەی كاردا بوون و بانگەشەی ئەوە كرا كە روسیا بە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد بە قەبارەیەكی بەرفراوان دەستی كردووە بە كشانەوەی هێز و كەرەستەكانیان لە سوریا.
ئاماژە بەوەشكراوە، هێزەكانی روسیا بە شێوەیەكی بەرفراوان دەستیان كردووە بە كشانەوە لە سووریا، بەڵام هەمیشەیی ئەم كارە جێگای باوەڕ نییە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە وێنەی مانگە دەستكردەكاندا كە لە ماكسارەوە سەرچاوەی گرتووە دەركەوتووە 13ی كانوونی دووەم روسیا خۆی ئامادە دەكات بۆ باركردنی فڕۆكەكان بۆ ئەوەی بنكە سەربازییەكانی لە سوریا بەجێبهێڵێت.

نامەیەكی یەپەگە بۆ ترەمپ


میللییەت

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نامەیەكی ئاشكرا كرد كە ئیلهام ئەحمەد لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی رۆژئاوا بۆ ترەمپ نووسیویەتی.
ئیلهام ئەحمەد لە نامەكەیدا نووسیویەتی «ئۆپەراسیۆنی سەربازیی توركیا نزیكە و داوادەكەین فشار بخاتە سەر ئەردۆغان بۆ ئەوەی هێزەكانی بۆ ئەودیوی سنوورەكان نەنێرێت، گوتویەتی: دەرئەنجامەكانی  ئۆپەراسیۆنی توركیا كارەساتبار دەبێت.
بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسانەی قسەیان بۆ رۆژنامەكە كردووە، ئەو هێزانە ژمارەیەكی زۆر لە یەكەكانی كۆماندۆ و تۆپخانەی توركیا لەخۆدەگرن و ئەو هێزانە لە نزیك شاری عەین ئەلعەرەب (كۆبانی) لە باكووری سوریا و لەسەر سنووری توركیا كۆكراونەتەوە. لێپرسراوێكی ئەمریكیش رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنی سنووربەزاندن لەلایەن توركیاوە، نزیكە.

پلانی ئەنقەرە بۆ كۆتاییهێنان بە یەپەگە لە سوریا


حورییەت

دوای رووخانی رژێمی ئەسەد، وەزیری دەرەوە هاكان فیدان و وەزیری بەرگریی توركیا یەشار گولەر رایانگەیاند، نەهێشتنی پەكەكە/یەپەگە لە سوریا بە ئامانجێكی ستراتیژیی دەزانن. بەپێی نەخشەڕێگەی ئەنقەرەش بۆ نەهێشتنی پەكەكە/یەپەگە، لە سوریا چەند هەنگاوێك دیاریكراوە:
1 - ئەو یەپەگە غەیرە سورییانەی كە لە ئەوروپا و عیراقەوە هاتوون، وڵات بەجێبهێڵن.
2 - چوونەدەرەوەی سەركردەكانی یەپەگە لە سوریا، تەنانەت ئەگەر سورییش بن.
3 - كادرەكانی خوارەوە چەكەكانیان دادەنێن و بە رێككەوتن لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا دەگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان