ئاژانسی دەنگوباسی کوەیت رایگەیاند، حکومەتی کوەیت ناوەندێکی دیکەی تەندروستی لەعیراق دەکاتەوە، وتیشی جگە لەم ناوەندە پێشووتر چەند پرۆژەیەکی دیکەی لەسەر ئەرکی کوەیت بۆ خەڵکی عیراق دروستکردووە.
رۆژی چوارشەممە ١٨ی دیسەمبەر، بە ئامادەبوونی هەرکە لە وەزیری تەندروستیی عیراق، جێگری سەرۆکوەیزرانی کوێت و پارێزگاری بەسرە، نەخۆشخانەیەکی ٢٥٠ قەرەوێڵەیی لە بەسرە کرایەوە ک
پێکهاتووە لە ٢٥٠ قەرەوێڵەی مانەوەی نەخۆش، ١١ هۆڵی نەشتەرگەری و ٢٢ جێگای چاودێریی ورد کە پشت بە ئامێر و تەکنۆلۆجیای پێشکەوتووی پزیشکی دەبەستێت.
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند، ئەم نەخۆشخانەیە دەبێتە دووەم نەخۆشخانەی حکومی کە لە ماوەی حکومەتی محەمەد شیاع سودانی لە بەسرە دەکرێتەوە.
هەرچی ئاژانسی دەنگوباسی کوەیتە، ئەوە دەڵێت ئەمە یەکەم پرۆژەی کوەیت نییە بۆ خەڵکی عیراق، بەڵکو پێشووتر ١٩ ناوەندی دیکەی تەندروستی لە پێنج پارێزگای عیراق کراونەتەوە، ئەوە جگە لە چەندین قوتابخانە و ناوەندی پەروەردەیی.