بەگەرمی پێشوازی لە رێکەوتنی نێوان بەڕێزان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکەم
ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنییە بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی پێکەوەژیان و کاری هاوبەش لە سووریای نوێدا.
ئەمە ئاڕاستە دروستەکەیە، کە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئێمە لەسەرەتاوە داوامانکرد و کارمان بۆکرد.
ئەم هەنگاوە کە مافی گەلەکەمان لە رۆژئاوا و تەواوی پێکهاتەکان دەپارێزێت، هیوادارین سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ بنیادنانی وڵاتێکی دیموکراتی و گەل پەسەند کە دەستوور بنەمای کارکردن و هاوبەشیی بێت.
وەک هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی هەوڵەکانی برای بەڕێزم مەزڵوم عەبدی دەکەم لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان