ئاگری دارستانەكانی مەغریب كۆنترۆڵ نەكراوە

10:00 - 2022-07-20
جیهان
320 جار خوێندراوەتەوە

تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی مەغریب ماوەی هەفتەیەكە سەرقاڵی كوژاندنەوە ‌و كۆنترۆڵكردنی ئەو ئاگرانەن، كە لە شەش ناوچەی باكووری وڵاتەكەیان كەوتوونەتەوە، ئەوانیش بریتین لە قەسر كەبیر، عەرائیش، وەزان، تەتوان، تازە ‌و شەفشاون. 
بە وتەی دەسەڵاتدارانی مەغریب، هەرچەندە رەشەبای بەهێز هۆكاربووە بۆ تەشەنەكردنی ئاگرەكان ‌و بەهۆیانەوە زیاتر لە نۆ هەزار ‌و 200 هێكتار لە دارستانەكان سووتاون، بەڵام تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بەشێكی  ئاگرەكانیان كۆنترۆڵكردووە ‌و تیمەكانی فریاكەوتنیش نزیكەی دوو هەزار كەسیان بۆ ناوچە ئارامەكان گواستۆتەوە.
جێی ئاماژەیە، ساڵانە دارستانەكانی مەغریب كە نزیكەی %12ی رووبەری ئەو وڵاتە پێكدەهێنن، تووشی رووداوی ئاگركەوتنەوە دەبن ‌و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە، نزیكەی 165 ئاگر لە دارستانەكانی مەغریب كەوتۆتەوە.

سەرچاوە/ ئاژانسەكان

بابەتە پەیوەندیدارەکان