گۆڕانكاریی لە یەكێتیی تۆپی پێی كوردستاندا كرا

چەند ئەندامێكی نوێ دەستبەكار دەبن

11:31 - 2024-12-25
وەرزش
130 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی نووسراوێك كە لە لیژنەی ئۆڵۆمپیی هەرێمی كوردستانەوە دەرچووە، جێگری سەرۆك و چەند ئەندامێكی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان لە ئەركەكانیان لابران و لەجێگای ئەوان چەند ئەندامێكی نوێ دەستبەكار دەبن.
بەپێی نووسراوی ژمارە 139 –ی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان كە رۆژی 22/12/2024 دەرچووە و ئیمزای سەڵاح حەسەن خەسرەو سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە دراون:
*بەخشینی هادی كەریم لە پۆستی جێگری سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان و دانانی عەباس عەلی ئەحمەد لەجێگای.
*بەخشینی عەدنان عەبدولرەحمان لە پۆستی ئەمینداری دارایی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان و دانانی حسێن سەلیم حسێن لەجێگای.
*بەخشینی تەڵعەت سەعدوڵڵا لە پۆستی ئەندامی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان و دانانی دارەوان قادر محەمەد  لەجێگای.
*بەخشینی لەتیف خوداداد رەحیم لە پۆستی ئەندامی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان و دانانی هەكاری داود خدر لەجێگای.
*بەخشینی كرێكار زرار لە پۆستی ئەندامی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان و دانانی موحسین مولود حسێن لەجێگای.
وەك لە نووسراوەكەی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستانیشدا هاتووە، ئەم بڕیارە لە رۆژی 2/1/2025 –ەوە جێبەجێدەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان