ژمارە (6)ی گۆڤاری شارباژێڕی نوێ بە چەندین بابەتی هەمەڕەنگ و هەمەجۆر كەوتە بەر دیدی خوێنەران.
لەو ژمارەیەدا كۆمەڵێك بابەت لەوانە: شارباژێڕ لە رۆژنامەكەی مێجەرسۆندا، چاوەڕوانی شارباژێڕ لە كابینەی نوێی حكومەت، بیرەوەرییەكی مەلا فەتاح قامیشی لەگەڵ هێمن موكریانیدا، وشەدانی شارباژێڕی نوێ، گەنكەشەیەك لە ئەدەبی منداڵاندا، مامۆستا مەلا ئیبراهیم ماوەتی، بەسەركردنەوەی چاپخانەی مام رەش، سێوە و چەند یادەوەرییەك و ... هتد، خراونەتەڕوو.
شارباژێری نوێ گۆڤارێكی كەلتوری رۆشنبیریی وەرزییە كە ناوەندی رووناكبیریی شارباژێڕ دەریدەكات.
باشیلا جەعفەر