کاتەکانی كارەبای نیشتمانی بۆ سەری ساڵ راگەیەندرا

06:32 - 2024-12-29
کوردستان
2533 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا رۆژانە 6 بۆ 7 سەعات كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و دەشڵێت،”بە هەمان بەرنامەی رۆژانی ئاسایی كارەبای نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان لە سەری ساڵدا دابیندەكرێت.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی ئەو بڕە بەرهەمەی کارەبا، کە لەبەردەستدایە ڕۆژانە ٦ بۆ ٧ سەعات كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێت و ئەو بڕە كارەبایەی، كە هەیە دابەشدەكرێت.

وتیشی، بۆ سەری ساڵ بە هەمان بەرنامەی رۆژانی ئاسایی كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت كە لە ئێستادا 6 بۆ 7 سەعات كارەبا دابیندەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان