كۆمپانیای مەستی فیلم، بە هاوكاریی هونەرمەندان و رۆشنبیرانی كوردستان و ناوچەكە، سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ خولی (پێنجەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی) كە پێشتر خولی (یەكەم لە ساڵی (2016) لە سلێمانی بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بوو بە هاوبەشی زانكۆی سلێمانی، پاشان خولەكانی (دووەم لە ساڵی (2017) و (سێهەم لە ساڵی (2018 ) و (چوارەم لەساڵی 2019) كە بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام بوون لە شاری سلێمانی.
ئێستاش ئامادەكاریی دەكات بۆئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا لە پرێس كۆنفراسێكدا، (پێنجەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی) رابگەیەنێت كە بێگومان بە تیمێكی نوێوە چالاكییەكان بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی، هەر وەك چۆن لە پێشتردا بە بەشداری و میوانداریی چەندین هونەرمەند لە دەرەوە و ناوخۆی كوردستان چالاكییەكانی پێشكەش دەكرد، هاوشێوەی ساڵان و خولەكانی پێشتر، كار بۆ هەمان ئامانج دەكات و بە باشترین شێوە ئامادەكاریی دەكات.