ئیمانوێل ماکرۆن: فەڕەنسا دەستبەرداری شەڕڤانانی کورد نابێت

07:03 - 2025-01-06
کوردستان
1235 جار خوێندراوەتەوە

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندووە، پێویستە رۆژئاوا لەبارەی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریاوە ساویلکە نەبێت، کە لەدوای رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە دەسەڵاتیان لەو وڵاتە گرتووەتە دەست.

ماکرۆن ئەوەشی خستەڕوو، "فەڕەنسا هەرگیز دەستبەرداری شەڕڤانانی ئازادی نابێت، وەک کوردەکان، کە دژی گروپە توندڕەوەکانی سوریا شەڕیان کرد".

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئێمە پێویستە رێز لە گۆڕانی رژێمی سوریا بگرین".

بابەتە پەیوەندیدارەکان