قەیوم لەجێگەی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز داندرا

01:07 - 2025-01-10
جیهان
51 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ حکومەتی تورکیا هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیزی سەر بە پارێزگای مێرسین دەستگیرکرد، قەیوم لە شوێنەکانیان داندرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی توركیا چووەتە سەر ماڵی هاوسەرۆكان و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ئاكدەنیز سەر بە پارێزگای مێرسین لە باكوری كوردستان، لە ئەنجامدا هۆشیار ساریڵدز و نوریە ئارسەلان هاوسەرۆكانی شارەوانی ئاكدەنیز لە پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" و پێنج ئەندامی ئەنجومەنەكە دەستگیركران.

عەلی بۆزان پەرلەمانتاری دەم پارتیش رایگەیاند، هاوسەرۆكانی شارەوانی ئاكدەنیز دەستگیركراون و توركیا قەیومی لە شوێنەكانیان داناوە و بە هەموو شێوەیەك بڕیاری دانانی قەیوم رەتدەكەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان