به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری به‌فر و باران له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش به‌نزیكه‌ی پێنج پله‌ی سیلیزی روو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌شی ناوچه جیاجیاكان ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له دوای نیوه‌ڕۆوه باران به شێوه‌ی نمه باران ده‌ستپێده‌كات له كاته‌كانی شه‌ودا رێژه‌ی باران بارین زیاتر ده‌بێت به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم له گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه شاخاویه سنوورییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی (3 - 5) پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ نزم ده‌بنه‌وه. بەڵام سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌كاته‌كانی به‌یانیدا ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران هه‌یه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، یه‌كشه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌كاته‌كانی به‌یانیدا ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران هه‌یه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم پاشان ئاسمان ده‌گۆڕێت نیمچه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.