سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیی لە وەفدی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی کرد

08:23 - 2022-07-21
عیراق
946 جار خوێندراوەتەوە

دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە وەفدی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە پێکهاتبوو لە ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و سۆران عەلی بەڕێوەبەری کەناڵی ئەلمەسرا و رێبین عومەر راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندن کە بەسەردانێک لە شاری بەغدا بوون. 
وەفدەکە مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی بۆ بەغدا بۆ سەرۆک کۆمار روونکردەوە کە بریتییە لە ئاگاداربوونی زیاتر لە رەوشی کاری میدیایی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عیراق هەروەها تاوتوێکردنی چۆنێتی رێکخستنەوەی کاری کەناڵەکانی سەر بە مەکتەبی راگەیاندن و بەتایبەتیش ئەوانەی بەزمانی عەرەبی پەخشی بەرنامەکانیان دەکەن. 
سەرۆک کۆمار دەستخۆشی لە وەفدەکە کرد و هیوای خواست سەردانەکەیان بەرهەمدار بێت بۆ خزمەتی راگەیاندنی یەکێتی تا پێگەی گەورەو کاریگەری خۆی بەدەستبهێنێتەوە هەروەک هاوکاری و پشتیوانیشی بۆ دووپاتکردنەوە.

# سەرۆك كۆماری عیراق #کەشوهەوا

بابەتە پەیوەندیدارەکان