سەرۆک کۆماری عیراق بەیاوەری خانمی یەکەم دەگاتە تاران

10:07 - 2023-04-29
عیراق
576 جار خوێندراوەتەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەیاوەری خانمی یەکەم و وەزیرانی دەرەوە و کارەبا و سەرچاوە ئاوییەکان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران، خاکی عیراقییان بەجێھێشت و بەرەو تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێکەوتن.
ئەم سەردانەی سەرۆک کۆمار لەسەر بانگھێشتی سەرۆک کۆماری ئێرانە و پرسی ئاڵگۆڕی بازرگانی و وزە و پیوەندیەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پرسی ئاو و رەوشی سیاسی ناوچەکە و جیھان بەگشتی تاوتوێ دەکرێت.

# سەرۆك كۆماری عیراق # ئێران

بابەتە پەیوەندیدارەکان