پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی بۆ جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس

08:02 - 2025-01-14
کوردستان
1030 جار خوێندراوەتەوە

بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی یارسان ( کاکەیی) دەکەم و هیوای رۆژانێکی جەژنی پڕ لە خۆشی و ئارامییان بۆ دەخوازم.
کاکەییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی کۆمەڵگای کوردەوارین و خاوەنی داب و نەریت و کلتورێکی جوان و ئاشتیخوازانەن و شانبەشانی پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان رۆڵی جوامێرانەیان هەبووە لە قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان. لە کاتی شۆڕش و خەباتی نەتەوایەتیشدا هەمیشە لە ریزی پێشەوەی تێکۆشاندابوون بۆ بەرگریکردن لە مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کوردستان. 

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتە پەیوەندیدارەکان