سەرۆكی لەكارلادراوی كۆریای باشوور دەستگیركرا

05:40 - 2025-01-15
جیهان
35 جار خوێندراوەتەوە

یۆن سوك یۆل، سەرۆكی لەكارلادراوی كۆریای باشوور لەسەر دۆسییەی سەپاندنی باری لەناكاو لە وڵاتدا دەستگیركرا و رەوانەی بارەگای دەستەی لێكۆڵینەوەی گەندەڵیی بەرپرسانی پلەباڵا كرا.
یۆن لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا كە دوای دەستگیركردنی بڵاویكردووەتەوە رایگەیاند،" بۆ رێگریی لە خوێنڕشتن ملكەچی بڕیاری هێزە ئەمنییەكان بووم"، سەرباری ئەوەی جەختیكردووەتەوە، "ئەو لێكۆڵینەوەیەی لەگەڵیدا دەكرێت نایاساییە".
پێشتر لێكۆڵەران لە سێی كانوونی دووەمی ئەمساڵ لە یەكەم هەوڵیاندا بۆ دەستگیركردنی سەرۆكی لەكارلادراو شكستییان هێنا، دوای ئەوەی پاسەوانانی كۆماری رێگەیان نەدان بچنە ناو بارەگای سەرۆكایەتییەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان