ئەو نیشانانەی دەریدەخات کەسێک نامەکانت لە فەیسبووک دەخوێنێتەوە

05:33 - 2022-07-23
هەمەرەنگ
647 جار خوێندراوەتەوە



لاڤان رەئوف

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (the sun)، مەسنجەری فەیسبووک زیاتر لە ملیارێک بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش وایکردووە کە ببێتە ئامانجی هاکەران.
هاکەران  بەردەوام بەدوای رێگەی نوێدا دەگەڕێن بۆ فێڵکردن لە بەکارهێنەران تا بتوانن دەستیان بگات بە ئەکاونتی بەکارهێنەران، ئەمەش جێگەی مەترسییە چونکە لە هەمانکاتدا دەچنە ناو ئەکاونتی سەرەکی فەیسبووک و مەسنجەرەکەشتەوە.
لێرەدا چەند نیشانەیەک دەخەینەڕوو کە دەبێت بەدوایدا بگەڕێیت کاتێک هەستدەکەیت ئەکاونتەکەت هاککراوە:
چاتی ئەرشیفکراو
کاتێک هاکەرێک دەستی بە ئەکاونتەکەت دەگات، ئەگەری ئەوە زیاترە کە بچێتە لای هاوڕێ و کەسوکارت بۆ ئەوەی پارەیان لێ وەربگرێت، چونکە ئەوان پێیانوایە ئەو کەسە تۆیت، یەکێک لەو رێگایانەی کە هاککەران دەتوانن شوێنپێکانیان بە شاراوەیی بهێڵنەوە ئەوەیە کە نامە بۆ کەسێک بنێرن و چاتەکە ئەرشیف بکەن بۆ ئەوەی لە پەڕەی سەرەکیدا نەبینرێت.
بۆ پشکنینی ئەرشیفی مەسنجەرەکەت، لە گۆشەی سەرەوەی لای چەپ کلیک لە وێنەی پڕۆفایلی خۆت بکە، پاشان (Archived Chats) بکەرەوە و لەوێ نامە کۆنەکان دەبینیت کە شاراوەن. 
ئەکاونتەکانی سپام هەوڵدەدەن بەردەوام تۆ ئەد بکەن، تا ئەو کاتەی قبووڵی دەکەی، نابێت لە پەڕەی مەسنجەرەکەتدا دەربکەون، ئەگەر کەسێکت بینی لە لیستەکەدا کە نایناسیت رەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی هاکەرێک ئەکاونتەکەت بەکاردەهێنێت.
ژمارە تەلەفۆنێک کە هی تۆ نییە
دەتوانیت ژمارەی مۆبایلەکەت زیاد بکەیت بۆ مەسنجەر بۆ ئەوەی بتوانیت لە رێگەی ئەپەکەوە نامەی کورت بنێریت، بەڵام لە هەمەنکاتدا رێگەت پێدەدات بچیتە ژوورەوە و پاسۆردەکەت دووبارە (ریسێت) بکەیتەوە، ئەمەش رێگەیەکی زۆر باشە بۆ هاکەران بۆ ئەوەی لە ئەکاونتەکەتدا بمێننەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان