خولی بژاردەی بالەی یانەكانی عیراق

ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی یەكەم

01:40 - 2025-01-26
وەرزش
46 جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی ناوەندیی بالەی عیراق، وادەی دەستپێكردنی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی  قۆناغی 8 یانەی خولی بژاردەی بالەی یانەكانی عیراقی دەستپێكرد كە بە قۆناغی هەشت یانە مەزنەكە ناونراوە و تەنیا 8 تیپی یانەكانی عیراق تیایدا بەشداریی دەكەن.
لەم قۆناغەی یارییەكاندا، پێشمەرگەی سلێمانی دووچاری یەكەمین دۆڕاندن هات، مەسافی لە دەغارە و نەینەوا لە میقدادییەی بردەوە، یاریی هەولێر و گازی باشووریش دواخرا و ئەنجامی هەرسێ یارییەكەی هەفتەی یەكەم بەمشێوەیە بوون:
هەفتەی یەكەم
پێنجشەممە- 23/1
*نەینەوا 3× 2 میقدادیە.
هەینی – 24/1
*پێشمەرگەی سلێمانی 0 × 3 شورتە.
*مەسافی باكوور  3× 0 دەغارە.
*هەولێر × گازی باشوور - دواخرا.
رۆژی هەینی ئایندە 31/1، یارییەكانی هەفتەی دووەمیش دەكرێن و یارییەكانیش بەمشێوەیە دەبن:
*شورتە × گازی باشوور – لە هۆڵی یانەی شورتە لە بەغدا..
*پ.سلێمانی × نەینەوا – لە هۆڵی یانەی پێشەمەرگەی سلێمانی.
*میقدادییە × مەسافیی باشوور - لە هۆڵی میقدادییە.
*یاریی دەغارە و هەولێریش دواخراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان