حه‌وت ساڵه خوله‌كه‌ به‌رده‌وامە

01:06 - 2025-01-28
وەرزش
40 جار خوێندراوەتەوە

پ: چه‌مچه‌ماڵ

له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ و له‌ یاریگای شه‌هید نازمی حەمەی سڵێمان، كۆتایی به‌ خولی شه‌هید مامه‌ ڕیشه‌ هات، ئەم خولە بە به‌شداریی 16 تیپی چه‌مچه‌ماڵ و بازیان و ته‌كیه کرابووەوە‌، لیژنه‌ی تیپه‌ میللییه‌كانی چەمچەماڵ بەڕێوەی برد، خاتوو نیشتمان حه‌سه‌ن خێزانی شەهید مامە ریشە و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئامادەی یاری كۆتایی خوله‌كه بوون‌.
ئەم خولە ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ به‌ردەوامه‌، هه‌ر جاره‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی ناوچه‌كه‌ سپۆنسه‌ری ده‌كات، بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ کە ماوەی 40 رۆژ بەردەوام بوو، كاك شێخه‌ی مه‌مه‌ند ئاغا، سه‌رۆكی قه‌ڵای هه‌مه‌وه‌ند، سپۆنسه‌ری خوله‌كه‌ی کرد.
له‌ یاری كۆتایی خوله‌كه‌دا، تیپی بریار -ی ناحییه‌ی شۆڕش 2-1 له‌ تیپی سیروانی نوێی برده‌وه‌ و بوو بە پاڵەوانی خوله‌كه‌، پاشان له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان خه‌ڵاتكران و تیپی بڕیار جامی خولی شەهید مامه‌ ریشه‌ی به‌رزكرده‌وه‌.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان