دارایی عیراق روونكردنەوەیەك لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەكاتەوە

10:16 - 2025-01-29
عیراق
149 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەكیان بە دواكەوتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە نییە.

وەزارەتی دارایی عیراق لە روونكردنەوەیەكدا وەڵامی لێدوانێكی رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عیراقی داوەتەوە و رایگەیاندوە، لێدوانەكانی لەبارەی دواكەوتنی موچە راست نییە.

جەختیشكراوەتەوە لەوەش كردووەتەوە، وەزارەتەكەیان هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عیراق مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەكات و هیچ پەیوەندییان بە دواكەوتنی موچەوە نییە.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاند، زیاتر لە ساڵێكە هەوڵ دەدەن بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیركردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم جێبەجێ بكەن، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم هیچ داتایەكی لەوبارەیەوە نەداوەتە وەزارەتی دارایی عیراق.

دەشڵێت، بە بانكیكردنی موچە بابەتێكی بنەڕەتییە بۆ جێبەجێكردنی بریارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی موچەخۆرانی هەرێم .

هەروەها هۆكاری دواكەوتنی خەرجكردنی موچەی گەرێندەوە بۆ ئەوەی تا ئێستا حكومەتی هەرێم ناوی ئەو فەرمانبەرانەی لە لیستی موچە جیا نەكردوەتەوە كە خانەنشین دەبن، بۆ چارەسەری ئەو كێشەیەش وەزارەتیان تیمێكی ناردووە بۆ هەرێم و زیاتر لە 10 رۆژە لەگەڵ دارایی هەرێم كار لەسەر جیاكردنەوەی ناوی ئەو كەسانە دەكەن كە خانەنشین دەكرێن .

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان