هێمن ئەحمەد
بە چاودێریی پارێزگار و سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری شارەوانی، بەردی بناغەی دوو پرۆژەی گەورە و ستراتیژیی لە كەركوك، دانران.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، ئاماژەی بە گرنگیی پرۆژەكان كرد و وتی: یەكێك لە پرۆژەكان دانانی بەردی بناغەی دروستكردنی چوار خوێندنگەی نموونەیی 18 پۆلییە لە گەڕەكەكانی تەپەی مەلا عەبدوڵڵا، حەجاج، ناحیەی تازە و قەزای حەویجە، وتیشی: دروستكردنی ئەو خوێندنگانە لەچوارچێوەی پلانەكانی ئیدارەی كەركوكدایە كە لە شوێنی خوێندنگە كۆنەكانی پارێزگاكەدا بینای نوێ و سەردەمیانە و نموونەیی دروستدەكرێت.
هاوكات، ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: دروستكردنی رووبەری سەوزایی لە كەناری رووباری خاسە، یەكێكە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكان و بە تەواوكردنیشی سیمای سنوورەكە زۆر جوان دەبێت.