چین دژی ترەمپ دەستیکرد بە جوڵە

10:04 - 2025-02-04
جیهان
55 جار خوێندراوەتەوە

لەپاش لێدوان و بڕیارە بەردەوامەکانی ترەمپ دژ بە چین و سەپاندنی باج بەسەر هاوردەکردنی کاڵا چینیەکاندا، ئەو وڵاتە لەلای خۆیەوە بە باجدانان لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان بەرپەرچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و بە هەنگاوی "تۆڵە سەندنەوە" ناوی دەبات.

 ماڵپەڕی "بی بی سی"بەریتانی بڵاویکردەوە، پەکین ڕایگەیاندووە: کە وەک تۆڵەسەندنەوە 15% باج بەسەر بەرهەمە ئەمریکییە هاوردەکراوەکانی وەک خەڵوز و غازی سروشتی شل دەسەپێنێت و راشیدەگەیەنێت؛ نەوتی خاو، ئامێری کشتوکاڵی، ئۆتۆمبێلی بزوێنەر گەورەش رووبەڕووی باجی %10 دەبێتەوە.

ئەم ڕاگەیاندنە دوای ماوەیەکی کەم لە بریارەکانی ترەمپ دێت بۆ سەپاندنی باج بە 
رڕێژەی 10% لەسەر چین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان