لە میدیای تورکییەوە

ئیلهام ئەحمەد: كۆكردنەوەی هەمووان شەڕی لێدەكەوێتەوە

12:30 - 2025-02-04
جیهان
69 جار خوێندراوەتەوە

ئیلهام ئەحمەد، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی خۆسەری دیموكراتیك بانگەشەی ئەوەی كرد كە ئەو پێكهاتە جۆراوجۆرەی لە دیمەشق هەیە، ئەگەری شەڕی ناوخۆی لێدەكرێت و داوای پشتیوانیی لە ئیسرائیل كرد.
ئیلهام ئەحمەد لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (زە جێڕوسەلەم پۆست)ی ئیسرائیلی، رایگەیاندووە: زۆرێك لە ناوچە و توێژەكانی سوریا ئیدارەی تایبەت بە خۆیان هەیە و كۆكردنەوە و هێنانی هەمووان بۆ ژێر یەك سیستم دەبێتە هۆی شەڕی ناوخۆ.
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد: چارەسەریی دیموكراسی لە خۆرهەڵاتی  ناوەڕاستدا نایەتەدی، ئەگەر  ئیسرائیل و گەلی جولەكە بەشداری نەكەن، پێشنیاریشی كرد «دەبێت ئیسرائیل لە پرۆسەكەدا بەشداربێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەكان لە سوریا».

 



بابەتە پەیوەندیدارەکان