بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی سوودی بانکی، نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانی دابەزی، به جۆرێك دوێنێ به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت به 102.49 دۆلار و نه‌وتی خاوی تێكساسیش به 93.87 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
لەلایەکی دیکەوە، ته‌شه‌نەكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین و مه‌ترسی له‌سه‌ر خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهان، وایکردووە خواست له‌سه‌ر نه‌وت روو له كه‌مبوونه‌وه بکات.
له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا و به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیاوە، نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌م ئاسته‌ی ئێستادا بمێنێته‌وه.