لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، هەتاوەکو ئێستا هیج پەیوەندییەک لەنێوان ئێران و سوریادا دروست نەبووە.
فاتمە موهاجرانی، لە کونفرانسە رۆژنامەوانیەکەدا و لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانداسەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەک لەنێوانیاندا دروستنەبووە.
موهاجرانی راشیگەیاند؛ ئەوان داوای سوریایەکی ئارام و یەکگرتوو دەکەن بۆ هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە و هیوادارن شکۆی سورییەکان و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان پارێزراو بێت.
لە 8ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 ەوە دەسەڵاتی ئەسەد لە سوریا رووخاوە، کە ئێران لەڕێگەی گرووپی چەکدار و راوێژکاری سەربازییەوە یەکێک لە پاڵپشتیکارانی سەرەکیی ئەو دەسەڵاتە بووە.