ناوەندی یاسایی یەکێتی ئیدانەی هێرشکردنە سەر پارێزەر سهاد عەبدولکەریم دەکات

10:50 - 2025-02-04
کوردستان
1133 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ٤/ ٢/ ٢٠٢٥ لە کاتی کاری رەسمیدا و لەناو ژووری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لە لایەن چەند پۆلیسێکی دادگاکەوە هێرش کراوەتە سەر پارێزەر (سهاد عەبدولکەریم مەجید) و بەشێوەیەکی توندوتیژانە پەلامار دراوە و بریندارکراوە.
ئەمجۆرە هێرش و پەلاماردانە لەلایەن (أعضاء  ضبط القضائي)یەوە نیشانەی تێنەگەیشتنە لە گرنگی و پێگەی کاری پارێزەرایەتی کە پایەیەکی دادپەروەرییە لەناو خێزانی دادوەریدا.
ئەم هێرش و پەلامارە جۆرێکە لە پاشەکشەی کارکردن بە یاسا و پەنابردنە بۆ لۆژیکی ترساندن و بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی، ئەمەش بە پێشهاتێکی مەترسیدار دەبینین.
وێڕای نیگەرانیمان لەم رووداوە، بە هەموو شێوەیەک ئەم هێرش و پەلاماردانە ئیدانە دەکەین، پاڵپشت بە ماددە ٢٢ لە یاسای کاری پارێزەرایەتی ژمارە ١٧ی ساڵی ١٩٩٩ی هەموارکراو هێرشکردنە سەر پارێزەر لەکاتی پیادەی پیشەی پارێزەرایەتی وەک ئەوە وایە دەستدرێژی کرابێتە سەر دادوەر، بۆیە چاوەڕوانین دادگا رێچکەی یاسایی خۆی وەرگرێت و لە ژێر چەتری یاسا ئەم کێشەیە یەکلایی بکاتەوە و بکەرانی توندترین سزای یاسایی وەربگرن.

ناوەندی کاروباری یاسایی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان