قوباد تاڵەبانی: وریا حەمەكەریم میدیاكارێكی دیارو خۆشەویست بوو

10:44 - 2025-02-06
کوردستان
387 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنووس وریا حەمەكەریم،
پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردوو و كەناڵی ئێن ئاڕ تی و رۆژنامەنووسان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خانەوادەی كۆچكردوو وریا حەمە كەریم

بەڕێزان هاوڕێیانی كۆچكردوو لەكەناڵی ئێن ئاڕ تی و هەموو رۆژنامەنووسان

زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی رۆژنامەنووس (وریا حەمە كەریم)م بیست كەلەرووداوێكی هاتوچۆدا گیانی سپارد. 

كۆچكردوو میدیاكارێكی دیار و رۆح سوك و خۆشەویستی خەڵك بوو، كۆچكردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە.  بۆ ئەم كۆچە، هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەكەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

بابەتە پەیوەندیدارەکان